"کەس نییە وەک پارتی کێشەی هەبێت لەدانانی پۆستەکاندا"

پەرلەمانتارێكی پیشووی پارتی باس لەوە دەکات هەموو حیزبەکان گرفتی ناوخۆێیان هەیە لە دانانی وەزیرەکان، تەنها پارتی نەبێت، سەرچاوەیەکیش بە سپی راگەیاند " کەس نییە وەک پارتی کێشەی هەبێت، ئەو لەدانانی کاندیدەکانیشدا کێشەی هەبوو".
ئاسۆ کەریم پەرلەمانتاری پارتی لە خوولی پێشوودا بە سایتی فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە " تەنها پارتی کێشەی نییە، ئەوە بزووتنەوەی گۆڕانە بە فەرمی ناوی كاندیدەكانی دیاری نەكردووە، تەنیا وەزیری پێشمەرگە یەكلا كراوەتەوە، كۆمەڵی ئیسلامییش گرفتی ناوخۆی هەیە، یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانییش بۆ هەرپۆستێك كاندیدێكیان هەیە، ئەوانیش یەكلا نەبوونەتەوە و یەكگرتووی ئیسلامییش لەسەر دانانی كەسێك بۆ ناوچە جێ‌ناكۆكەكان گرفتیان هەیە".
سەرچاوەکەی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند " کێشەی پارتی لەسەرەوە دەستپێدەکات" و وتی " پارتی لەدانانی کاندیدەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێگاکان کێشەی هەبوو"، نمونەشی هێنایەوەو وەک" پاشەکشەکردنی پشتیوان سادق لەخۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر و مانەوەی نەوزاد هادی، هەروەها خۆ کاندیدکردنی تاریق گەردی کە کێشەی هەبوو لەگەڵ خەسرەو گۆران". 
ئاسۆ کەریم بە ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندبوو کە "لە بابەتی پێكهێنانی حكوومەتدا پارتی گرفتی نییە لە یەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدەكان بۆ پۆستە وەزاریەكان".



PM:06:48:09/06/2014