لەترسی داعش
زیاتر لە 4 هەزار خێزان لە موسڵەوە روویان لەهەرێم كردوە

پاش هێرشی چەكدارەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق‌و شام (داعش) بۆ سەر شاری موسڵ، تا ئێستا 4 هەزار خێزانی موسڵ ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون‌.

لەمبارەیەوە موزاحم سەعدون بەڕێوەبەری ناحیەی زومار بە(باسنیوز)ی راگەیاند كۆچی بە كۆمەڵی هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكانه‌ی كە بە تەواوی لەژێر كۆنترۆڵی چەكدارانی داعش دان كە بریتین لە گەڕەكەكانی (تەنناك و یەرموك و ریسالە و حەڤدەی تەمموز) دەستی پێكردووە و تا ئێسته‌ زیاتر لە 3000 خێزان كە زۆربەیان عەرەبن ئاوارەی زومار بوونە و ژمارەیەكی دیكەش ئاوارەی ناوچەكانی شەنگال و باشیك بوونە؛ ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەرانی داعش لەرێی بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە داوای چۆڵكردنی ناوچەكانیان كردبوو.



PM:10:29:09/06/2014