نوێکراوەتەوە: هەندێک لەبارەگاکانی پارتی و یەکێتی لە موسڵ سوتێنران

بەرەبەیانی ئەمرۆ حیزبە کردییەکانیش بارەگاکانی خۆیان چۆڵکردوو حکومەت حیزبەکان بەتەواوی موسڵێان چٶڵکردوو، شارەکە بەدەستی داعش رووخا.
بەرپرسانی یەکێتی و پارتی کە چەندین بارەگای حیزبیان لە موسڵدا هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی موسڵ ئەوانیش بەرەبەیانی ١٠-٦ پاشەکشەیان کردو هاتنە ناوچە کوردنشینەکانی دەرەوەی موسڵ. سەرچوەیەک بە سپی راگەیاند کە ژمارەیەک لە بارەگاکان لەلایەن داعشەوە سوتێنراون.
شەوی رابردوو ٩-٦ دوای کۆنترۆڵکردنی بینایەی پارێزگای موسڵ و سوتانی، چەکدارەکانی داعش هێرشیان کردە سەر سەربازگەی غەزلانی و فرۆکەخانەی موسڵ و ئەوانیش کۆنترۆڵکران و هەموو بەرپرسە گەورەکانی ئەو شارە رویان کردە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی موسڵ کە لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەو سووپای عێراقدایە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی کوردی بە سپی میدیای راگەیاند کە پاش ئەوەی بینایەی پارێزگای موسڵ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گیراو سوتێنرا، هێرشبەران هێرشیان کردە سەر سەربازگەی غەزلانی کە سەربازگەیەکی گەورەی سوپای عێراقەو پڕە لەچەک و تەقەمەنی.
بەرەبەیانی ئەمرۆش بەشی رۆژهەڵاتەکەی چۆڵکرد. 



AM:10:03:10/06/2014