پارێزگاری موسڵ گه‌یشته شاری هه‌ولێر
پاش ئەوەی شاری موسڵ لەلایەن چەكدارەكانی داعشەوە كۆنترۆڵ كرا، ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری نەینەوا پەنای بۆ كورد هێناوە، ئەمرۆ گەیشتە شاری هەولێر.
لەمبارەیەوە رزگار مسته‌فا، قائیمقامی قه‌زای خه‌بات به سایتی سبەی رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا (3)ی دوانیوه‌ڕۆ، ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا گه‌یشته شاری هه‌ولێر، به‌ڵام هۆكاری هاتنه‌كه‌ی نازانرێت كه بۆ چییه.
لە شەوی رابردووەوە كاتژمێر 10، شاری موسڵ كەوتووتەوە دەست هێزەكانی داعش‌و هەرچی بنەكە سەربازی‌و فەرمانگە حكومییەكانە لەژێر كۆنترۆڵی ئەو چەكدارانەدایە.
PM:03:24:10/06/2014