کەشوهەوای رۆژانی سەری ساڵ کە ٢٩ و ٣٠ و ٣١ و ١ کانوونی دووەم رۆژانێکی زستانەی هەتاوی دەبن و باران نابارێت.
ماڵپەڕی جیهانی ئەکواویزەر کە تایبەتە بە کەشوهەوای سەرجەم گۆی زەوی و ولآت و شارەکانی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژانی کۆتاییهاتنی مانگی کانوونی یەکەم و سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ کە رۆژانی ئاهەنگ و سەری ساڵی نوێ دەبن، رۆژانێکی خۆش و گەرم دەبن.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەو رۆژانەدا شارەکانی باشووری کوردستان پلەی گەرمای لە نێوان ١٤ تا ١٧ پلە دەبێت.