سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
١١٥ ژنی ناسراوی کوردستان: به نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاكردنی سلێمانی، سه‌د هه‌نگاو بۆ دواوه‌یە
١١٥ ژنی ناسراوی کوردستان لەدژی بە نەجەفکردنی سلێمانی هاتنە دەنگ و رایدەگەیەنن " به نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاكردنی سلێمانی، سه‌د هه‌نگاو بۆدواوه".
لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ رای گشتی بڵاوکراوەتەوەو، دانەیەکی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە " له ٢٣ی مانگی دیسێمبه‌ری ٢٠٢٠، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار و كۆمه‌ڵێك ژنی هاوحیزبی، سه‌ردانی نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانیان كرد و داوایان لێ‌كرد كه گڵكۆی باوكی ببێته شوێنی گه‌شتیاران و ساڵانه ده بۆ بیست ڕۆژ ته‌رخان بكرێت بۆ ڕه‌دووكه‌وتوانی ته‌ریقه‌ت بێنه سلێمانی، و ئه‌م شاره هاوشێوه‌ی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لای لێ بكرێت".
لە درێژەی راگەیاندنەکەدا هاتووە " سه‌رۆكی ئه‌م ده‌سته‌یه پێشتر له (ئه‌نجومه‌نی خانمان) بۆ ساڵانێكی زۆر پێگه‌ی هه‌بوو، ئێستا كراوه به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، كه هه‌ردوو ئه‌م پۆستانه به‌هۆی حیزبیبوونیه‌وه پێی به‌خشراوه. ئه‌وه‌ش حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ئه‌م خانمه ئه‌جێندای سیاسی حیزبه‌كه‌ی ده‌باته پێش، به‌ڵام به‌بێ بیركردنه‌وه له ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كانی ئه‌و ئه‌جێندایه بۆ دۆزی ژن و ئازادی و پرسی عه‌لمانیه‌ت له كوردستاندا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه، كه چۆن ژنێك كه پێشتر له‌سه‌ر دۆزی ژن هه‌ژماركراو بوو، به‌بێ هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك، پێشنیاری ئه‌م به (به‌كه‌ربه‌لابوون) و (به‌نه‌جه‌فبوونه‌ی) شاری سلێمانی ده‌كات؟! ده‌كرێت پێمان بڵێت؛ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له ڕووی ئازادی تاك و ژنان و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریه‌وه له چ ئاستێكدان، تاوه‌كو ئه‌و پێشنیاری له‌جۆره بۆ شاری سلێمانی بكات؟ كامه‌یه باشیه‌كانی مۆدێلی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، وا ده‌پاڕێنه‌وه له شێخێك له سلێمانیدا زیندووی بكاته‌وه؟ ئایا حیزبه‌كه‌ی سیاسه‌تی گۆڕیوه له ڕۆشنبیرییه‌وه بۆ ته‌ریقه‌تخوازی و زه‌رگ له‌خۆدان؟ كامه جیهانبینی جێنده‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدۆلۆژی، له پشت ئه‌م پێشنیاره‌وه وه‌ستاوه؟! ".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاكردنی سلێمانی، سه‌د هه‌نگاو بۆدواوه
په‌یامێك بۆ رای گشتی
له ٢٣ی مانگی دیسێمبه‌ری ٢٠٢٠، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار و كۆمه‌ڵێك ژنی هاوحیزبی، سه‌ردانی نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانیان كرد و داوایان لێ‌كرد كه گڵكۆی باوكی ببێته شوێنی گه‌شتیاران و ساڵانه ده بۆ بیست ڕۆژ ته‌رخان بكرێت بۆ ڕه‌دووكه‌وتوانی ته‌ریقه‌ت بێنه سلێمانی، و ئه‌م شاره هاوشێوه‌ی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لای لێ بكرێت.
سه‌رۆكی ئه‌م ده‌سته‌یه پێشتر له (ئه‌نجومه‌نی خانمان) بۆ ساڵانێكی زۆر پێگه‌ی هه‌بوو، ئێستا كراوه به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، كه هه‌ردوو ئه‌م پۆستانه به‌هۆی حیزبیبوونیه‌وه پێی به‌خشراوه. ئه‌وه‌ش حاشاهه‌ڵنه‌گره كه ئه‌م خانمه ئه‌جێندای سیاسی حیزبه‌كه‌ی ده‌باته پێش، به‌ڵام به‌بێ بیركردنه‌وه له ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كانی ئه‌و ئه‌جێندایه بۆ دۆزی ژن و ئازادی و پرسی عه‌لمانیه‌ت له كوردستاندا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه، كه چۆن ژنێك كه پێشتر له‌سه‌ر دۆزی ژن هه‌ژماركراو بوو، به‌بێ هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك، پێشنیاری ئه‌م به (به‌كه‌ربه‌لابوون) و (به‌نه‌جه‌فبوونه‌ی) شاری سلێمانی ده‌كات؟! ده‌كرێت پێمان بڵێت؛ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له ڕووی ئازادی تاك و ژنان و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریه‌وه له چ ئاستێكدان، تاوه‌كو ئه‌و پێشنیاری له‌جۆره بۆ شاری سلێمانی بكات؟ كامه‌یه باشیه‌كانی مۆدێلی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، وا ده‌پاڕێنه‌وه له شێخێك له سلێمانیدا زیندووی بكاته‌وه؟ ئایا حیزبه‌كه‌ی سیاسه‌تی گۆڕیوه له ڕۆشنبیرییه‌وه بۆ ته‌ریقه‌تخوازی و زه‌رگ له‌خۆدان؟ كامه جیهانبینی جێنده‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدۆلۆژی، له پشت ئه‌م پێشنیاره‌وه وه‌ستاوه؟!
گومان له‌وه‌دا نییه كه‌ئه‌م به نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاكردنه‌ی سلێمانی ده‌بێته هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆنه‌پارێزی و زاڵكردنی كه‌شی ئاینی به‌سه‌ر فه‌زای گشتی شاردا. لێره‌وه له‌قبوونی زیاتری پێگه‌ی ژن و باڵاده‌ستبوونی كولتوری خێڵ و ئاین به‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌دا په‌ره‌ده‌سێنێت.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه، ژنانی حیزبی له‌سه‌ر حسابی دۆزی ژن، پێگه و پۆستی باڵا وه‌رده‌گرن و دواتریش هه‌رخۆیان ده‌بنه‌وه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی كولتوری خێڵ و ڕاگرتنی پایه‌كانی پیاوسالاری. ئێمه ساڵانێكی زۆره، شاهیدی به‌شێكی زۆر له ژنانی په‌رله‌مانتار، وه‌زیر و سه‌رۆك ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌ی حیزبی و ناحیزبین، كه به پشتیوانی سه‌ركرده سیاسیه‌كان له‌وێدا داده‌مه‌زرێن، كه به ئاشكرا زه‌ره‌ر به دۆزی ژن ده‌گه‌یه‌نه‌نن. یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م ژنانه كه داده‌نرێن له شوێنه‌كاندا، به‌پێی توانایی و لێهاتووی و دونیابینیان نییه، به‌ڵكو ملكه‌چیی ته‌واویانه بۆ حیزب و ته‌نانه‌ت سه‌ركرده سیاسیه‌كانیان. هه‌ربۆیه‌ش قسه و ڕه‌فتاریان كاره‌ساتباره بۆ پرسی ژن به‌تایبه‌تی و بۆ مه‌ده‌نیبوونی كۆی كۆمه‌ڵگه به گشتی. بۆ نموونه؛ له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو بڕیاری (قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ له‌باربردن) له په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌مواركرایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ژنی په‌ڕله‌مانتار دژایه‌تی بكات و ڕای گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی، له‌م كاره‌ساته ئاگادار بكه‌نه‌وه. ئه‌مه و چه‌ندین بڕگه و به‌ندی تری یاسایی كه دژه ژنه له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا به‌سه‌ر ئه‌م ژنانه‌ی ناو په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕیوه و به‌هه‌ند وه‌ریان نه‌گرتووه و بۆیان گرنگ نه‌بووه. دواتریش دوای خانه‌نشین بوونیان ته‌نانه‌ت به دوو وشه‌ش باسی دۆزی ژن ناكه‌ن.
به‌داخه‌وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ئه‌م جۆره ژنانه ده‌بنه بار به‌سه‌ر دۆزی ژنه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوانی سیاسی و هاوشانی ئه‌وان دۆزی ژنیان به چه‌ق به‌ستووی گه‌یاندووه. خه‌ونی پله و پایه و سامان كۆكردنه‌وه زاڵه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ونێكی تریاندا. ئه‌مانه بێجگه له موچه‌ی گه‌وره و خانه‌نشینی و شوقه و سه‌یاره و ئیمتیازاتێكی زۆر له‌سه‌ر سامانی گشتی وڵات، له‌ولاشه‌وه به‌رده‌وامن له قایمكردنی پایه‌كانی نێرسالاری و كۆنه‌پارێزی و كولتوری خێڵه‌كی له كوردستاندا.
ئێمه ده‌مێكه خۆمان لاداوه له ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناوهێنانیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مانه‌دا كۆی دۆزی ژن ده‌كه‌وێته به‌ر هێرشی خه‌ڵك و هه‌موو ژنانی بواره‌كه تاوانبار ده‌كرێن. ئێمه كه‌سانێكین هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا نییه و به گرنگی ده‌زانین ئه‌و ڕاستیه بخه‌ینه ڕوو؛ كه ئه‌م جۆره ژنانه و به‌شێك له ژنانی ڕێكخراوه‌كان و دام و ده‌زگاكان هۆكارن بۆ به بنبه‌ست گه‌یاندنی دۆزی ژن.
نه‌بوونی ستراتیژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و كاری هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشانه، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی دونیابینیه‌كی ژنانه و سه‌ربه‌خۆ، وایكردووه ژنان زیاتر له دۆزی ژن دووربكه‌ونه‌وه و خه‌ڵكیش به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ن كه‌له‌م دۆزه‌دا كارده‌كه‌ن. له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی كه‌م سوودمه‌ندن و بوونه هۆی ناوزڕاندنی پرسی ژن و ڕێگر له‌به‌رده‌م دروستبوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ڕادیكاڵ و سه‌ربه‌خۆی ژناندا. به‌شێك له‌م ژنانه به تێوه‌گلان له سیاسه‌ت و ئه‌جێندای حیزبی و به‌شێكیش به‌سه‌رقاڵ بوون به پرۆگرام و فه‌ندی ئیمپریالیستی، دۆزی ژنیان وێران كردووه.
كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌نگ هه‌ڵبڕین به‌ڕووی ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌سه‌لاتخواز و به هه‌ڵپه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله و پۆستی حكومی و حیزبی و دامه‌زراوه‌یی، له‌سه‌ر حسابی دۆزی ژن و دواتریش لێدان له خودی ئه‌م دۆزه له‌به‌ر خاتری پێگه‌ی خۆیان.
ئێمه چۆن ده‌وه‌ستینه‌وه له به‌رامبه‌ر به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی كوردستان، سه‌ركوت و نیپۆتیزم و نادادپه‌روه‌ری له‌لایه‌ن پیاوه سیاسیه‌كانه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنانه ده‌وه‌ستینه‌وه كه به به‌هانه‌ی (كۆتای ژن و باڵانسی جێنده‌ری و به‌شداری سیاسی ژن) ده‌كرێنه ده‌مڕاست و له ڕیزی پیاوانی گه‌نده‌ڵ و خێڵه‌كیدا زه‌ره‌ر به دۆزی ژن ده‌گه‌یه‌نن.
كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكیش ئه‌و ڕاستیه بزانن، كه ئێمه‌ی ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره له ده‌سه‌ڵاتخوازی و هه‌لپه‌رستی ژناندا نین، به‌ڵكو خه‌بات بۆ ڕزگاری ژنان و به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌ر و یه‌كسان ده‌بێت ئامانجی سه‌ره‌كی بێت، نه‌ك پله و پۆست بۆ چه‌ند كه‌سێك.
ئیمزاكان:
1. هۆزان مه‌حمود: شاره‌زا له‌بواری فێمینیزم و جێنده‌ر-به‌ریتانیا
2. له‌نجه عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د: چالاكوانی ژنان-كوردستان
3. هێرۆ خوسره‌وی: توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی-ئه‌ڵمانیا
4. ژینۆ ڕه‌شید: چالاكوانی ژنان، ڕژاك- كوردستان
5. دوكتۆر شه‌ونم یه‌حیا: دوكتۆرا له فه‌لسه‌فی كۆمه‌ڵناسی، زانكۆی سۆربۆرن پاریسی یه‌ك. كوردستان
6. شارا تاهیر: نووسه‌ر و ده‌رونناسی كۆمه‌ڵایه‌تی-سوید
7. ئه‌ڤین عه‌زیز: ڕه‌فتارناس و شاره‌زا له‌بواری جێنده‌ر-سوید
8. ڕێواس ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی: مامۆستا و نوسه‌ر. سوید
9. سۆزان شه‌هاب نوری: په‌ڕله‌مانتاری پێشوو-كوردستان
10. خه‌ندان جه‌زا: نوسه‌ر و چالاكوان-نه‌رویج
11. د.به‌یان ڕه‌سوڵ: پسپۆڕی ده‌روونی و چالاكوانی ژنان-كوردستان
12. سۆما خالید عبدالرحمن: ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوان، سلێمانی- كوردستان
13. جوان عزه‌ت: چالاكوانی مه‌ده‌نی-دهۆك، كوردستان
14. دڵسۆز حه‌مه: شاعیر ونوسه‌ر- هۆڵه‌ندا
15. ئاڤان سدیق: هونه‌رمه‌ند-كوردستان
16. سۆما فه‌رهاد: ڕۆژنامه‌نوس- كوردستان
17. شادان ئه‌حمه‌د: نوسه‌ر-فینله‌ندا
18. هێرۆ مه‌ولودی: ڕۆژنامه‌نوس-كوردستان
19. د.شیلان یاسین: مامۆستای زانكۆ-كوردستان
20. شۆخان قادر: یاریده‌ده‌ری پزیشكی- نه‌مسا
21. نه‌وره‌س محه‌مه‌د: نووسه‌ر-كوردستان
22. كوێستان فتوحی: چالاكی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
23. ڕۆژگار مسته‌فا: هونه‌رمه‌ند-كوردستان
24. ڕۆژین شه‌ریفی: چالاكی سیاسی-ئه‌ڵمانیا
25. هانا قادر: نوسه‌ر فێمینیست-كه‌نه‌دا
26. ئاڤان فارس: ڕۆژنامه‌نوس-كوردستان
27. ئه‌ژین عه‌بدولخالق عه‌بدوڵڵا: نوسه‌ر و ڕۆماننوس-سوید
28. ناسك واحید: ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی-سلێمانی، كوردستان
29. ڕووناك شوانی: نوسه‌ر و وه‌ڕگێڕ-سوید
30. نارین ڕۆسته‌م: شاعیر-كوردستان
31. هێرۆ سه‌ید كاكه: چالاكوانی سیاسی-كوردستان
32. ڕێزان ساڵح: شانۆكار و توێژه‌ری بواری كولتوری-نه‌رویج-به‌لجیكا
33. سنور ڕه‌حمان: ڕۆژنامه‌وان-كوردستان
34. ئاڤان ئه‌نوه‌ر: هونه‌رمه‌ند-ئوستوڕالیا
35. ساڤان عه‌بدولڕه‌حمان - توێژه‌ر و وه‌رگێڕ-كوردستان
36. به‌یان حه‌مه سه‌عید مه‌حمود: چیرۆكنوس و مامۆستای كوردی-كوردستان
37. ئیمان سالار وه‌سمان: فه‌رمانبه‌ر-كوردستان
38. به‌هار موسته‌فا: په‌رستار-كوردستان
39. به‌یان مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان: كوردستان
40. په‌خشان محه‌مه‌د: چالاكوانی سیاسی-كوردستان
41. په‌یمان ئه‌حمه‌د تاهیر: مامۆستا-كوردستان
42. په‌یمان حه‌مه‌لاو قادر: خوێندكاری زانكۆ-كوردستان
43. تاڤگه مسته‌فا: چالاكوانی ژنان-كوردستان
44. تریفه محمه‌د ڕه‌شید: ئه‌ڵمانیا
45. ته‌رزه مگلب محموود: مامۆستا-كوردستان
46. چیمه‌ن عمر عارف: فه‌رمانبه‌ر-كوردستان
47. خه‌رامان عوسمان سابیر: چالاكوان-كوردستان
48. دڵسۆز شه‌فیق خه‌ڵه‌ف: چالاكوانی ژنان-كوردستان
49. دڵكه‌ش ساڵح كه‌ریم: شانۆكار، ئاماده‌یی بازرگانی سلێمانی-كوردستان
50. دڵنیا محێدین سه‌لیم: چاودێری منداڵان له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی-ئه‌ڵمانیا
51. دونیا ئیسماعیل: هونه‌رمه‌ند-كه‌نه‌دا
52. زریان عه‌لی: ڕه‌خنه‌گری ئاینی-سویسرا
53. ڕوخۆش ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان: كوردستان
54. ڕوخۆش ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا: خوێندكار-كوردستان
55. ڕوناك ئه‌حمه‌د: چالاكی ژنان، كۆلن-ئه‌ڵمانیا
56. ڕوناك حه‌مه‌ڕه‌شید مه‌عروف: چالاكوانی ژنان-كوردستان
57. ڕۆژان صدیق: مامۆستا-سلێمانی، كوردستان
58. ڕێناس حسن بابه‌كر: ڕاوێژكار، كورستان
59. ژاڵه حسن حه‌مه‌خان: نوسه‌ر-كوردستان
60. سازان عوسمان به‌كر: چالاكوان-كوردستان
61. ستاره عارف: ڕۆژنامه‌نوس-كوردستان
62. سروشت چالاك: كوردستان
63. سنوور ساڵح: مامۆستا-كوردستان
64. سه‌میره فه‌تحوڵلا: نێرس-نه‌رویج
65. سولماس دوروودی: چالاكی ژنان، سوید
66. شانیا عه‌بدوڵڵا: خوێندكار-كوردستان
67. شلێر باپیری: چالاكوانی ژنان-كوردستان
68. شه‌نگ ڕه‌حیم: ڕۆژنامه‌نوس و ڕێكخه‌ری ناوخۆی پڕۆژه‌ی ژنان-كه‌نه‌دا
69. شه‌هلا محمد احمد: چالاكوانی ژنان-ڕژاك-كوردستان
70. شه‌هلا نه‌جمه‌دین - كه‌نه‌دا
71. شه‌هلا یارحسێنی: چالاكوانی ژنان و كارمه‌ندی باخچه‌ی منداڵان-نه‌رویژ
72. شه‌یدا مه‌عروف محمود: چالاكی ژنان-كوردستان
73. شیرین عبدالواحد فتاح: چالاكوانی ژنان-كوردستان
74. شیرین عبداڵڵه: ڤانكۆڤه‌ر-كه‌نه‌دا
75. شێنێ ڕه‌فیق: خوێندكار-كوردستان
76. شێنێ محه‌مه‌د: ڕۆژنامه‌نوس-كوردستان
77. فریشته عومه‌ر مسته‌فا: كۆلن-ئه‌ڵمانیا
78. فه‌ریبا محه‌مه‌دی: چالاكی سیاسی-ئه‌ڵمانیا
79. كاژین ئیبراهیم فارس: قوتابی-كوردستان
80. كانی كه‌مال: هونه‌رمه‌ند-به‌ریتانیا
81. كه‌ژاڵ مسته‌فا عه‌بدوڵا: ژمێریار-كوردستان
82. ماریا كارگه‌ر: رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی سیاسی و مافه‌كانی ژنان-ئه‌ڵمانیا
83. میهره‌بان عه‌لی حسێن: كارمه‌ندی ته‌ندروستی، كوردستان.
84. نازه‌نین ڕه‌شید: مامۆستا-به‌ریتانیا
85. نازه‌نین مه‌حمود: میدیاكار-سوید
86. ناسك حسێن: شاعیر-كه‌نه‌دا
87. ناسك عوسمان محه‌مه‌د: فه‌رمانبه‌ر-سلێمانی -كوردستان
88. نه‌شمیل احمد عه‌لی: فه‌رمانبه‌ر-كوردستان
89. نه‌هیه خۆشكه‌لام: چالاكی ژنان-ئه‌ڵمانیا
90. هاژه هیوا: كۆلن-ئه‌ڵمانیا
91. لاوێن ئه‌مانی: خوێندكاری زانكۆ
92. هه‌دیه ئه‌حمه‌د: ئه‌لمانیا
93. دیمه‌ن سۆهرابی: نووسه‌ر و خوێندكار-ئه‌ڵمانیا
94. هه‌نار مه‌حموود مسته‌فا: مامۆستا-كوردستان
95. كه‌ژاڵ حه‌مه: مامۆستا- ئه‌ڵمانیا
96. چرا ئازاد: خوێندكاری زانكۆ له زانستی كۆمه‌ڵاییه‌تی - به‌ریتانیا
97. ئه‌ڤین هادی: خوێندكار-ئه‌ڵمانیا
98. ئه‌ڤین عه‌بدولهادی محمد: مامۆستا-كوردستان
99. كه‌ژاڵ عه‌بدولقادر: پڕۆژه‌ی ژن ژیانه مه‌یكوژه-كوردستان
100. ڕوناك حه‌مه‌ڕه‌شید مه‌عروف: چالاكی ژنان-كوردستان
101. جوانه عه‌بدولباقی: چالاكی ژنان-كوردستان
102. خه‌ڵات سلمان عبدلباقی: مامۆستا-كوردستان
103. سروه مه‌هدی: مامۆستا-كوردستان
104. سارا حه‌مه ساڵح مصگفی: ده‌رچوی كۆلێژی هونه‌ر-كوردستان
105. تریفه ئه‌مین: چالاكوان-ئه‌ڵمانیا
106. دیانا ئه‌میر: مامۆستا-كوردستان
107. ڕازاو سه‌عید: ئوستورالیا
108. ئه‌سما ڕه‌فیق عه‌بدوڵڵا: كوردستان
109. پاوان لقمان ادریس: كوردستان
110. ڤیان كه‌ریم: سوید.
111. شیرین ئه‌حمه‌د: سوید
112. هاوژین ڕه‌شید: به‌ریتانیا
113. فاتیمه سدیق عه‌بدوڵلا: كوردستان
114. نه‌جیبه محه‌مه‌د ئه‌مین: كوردستان
115. سازگار سعدالله محمد: مامۆستای سه‌ره‌تایی-كوردستان
تەکیەی کەسنەزان
بەنەجەفەکردنی سلێمانی
گەشتوگوزار
AM:01:02:27/12/2020
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە ئاراستەی دانیشتوانی باشوری لوبنان دەکات
رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
تاوە باران دەبارێت
نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار دادەبەزێت
تۆم باراک سەردانی هەرێمى کوردستان دەکات
جێهێشتنی مۆرکێکی هونەری: دامەزراندنی کارێکی هونەری نوێ لەسەر کەناری دەریاچەی دوکان
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media