به‌و هۆیه‌ی داواكه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌میر و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرا كه پێشتر له‌و رووه‌وه مۆڵه‌تیان دابووه حزبه‌كه‌یان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كادرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
سۆران عیزه‌ت ئه‌ندامی ناوه‌ندی بونیات و گه‌شه‌پێدان به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند، ژماره‌یان 42 كادره و هه‌مویان له پۆستی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستاندان.
وتیشی، وه‌كو له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌وان داوایان كردبوو، دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای توانستی كه‌سه‌كان بێت، به‌ڵام داواكه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرا بۆیه هیوادارن له ئاینده‌دا چاكسازی له‌نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكرێت.
پێشتر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ناڕه‌زاییان به‌رانبه‌ر به دانانی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ربڕی كه‌له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته حكومییه‌كانی پشكی كۆمه‌ڵ دیاریكرابوون، و بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌شیان له‌و بڕیاره و دانانی كه‌سانی دی، كاتێكییان وه‌ك مۆڵه‌ت بۆ حزبه‌كه‌یان دیاریی كردبوو.