رەنگە ملیۆنێك ئاواره‌ی موسڵ روو له هه‌رێم بكه‌ن
چه‌كدارانی داعش
به‌پێی ئاماری رێكخراوه مرۆییه‌كان، له دوسێ رۆژی رابردوودا 300 هه‌زار كه‌س له شاری موسڵ ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه بوون و به‌زۆرشیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140و هه‌رێمی كوردستان هاتوون، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ژماره‌ی ئاواره‌كان بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌رزببێته‌وه.
بەپێی هەواڵێكی باس نیوز، دوای له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منیه‌كان له شاری موسڵ رویدا، چه‌كدارانی داعش توانیان بینای پارێزگار و بنكه‌ی پۆلیس و فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، و هه‌ر به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه به‌لێشاو خه‌ڵكی موسڵ رویان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام (داعش) زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاری موسڵییان كۆنترۆڵ كرد، ده‌ستییان به‌سه‌ر گرتوخانه‌ی بادوش و گرتوخانه‌ی بنه‌بڕكردنی تیرۆر له موسڵیشدا گرت و توانیان سه‌دان زیندانی ئه‌و دوو گرتوخانه‌یه ئازاد بكه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆریان سه‌ر به رێكخراوی قاعیده بوون، و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو.
PM:09:40:10/06/2014