مالیكی بێجگە لەكورد سوپاسی هەموو لایەكی كرد
نوری مالیكی لەوتارێكدا لەسەر دۆخی ئێستا عێراق، بێجگە لەكورد سوپاسی هەموو لایەكی كرد، ئەمەش لەكاتێكدا لە ئێستادا نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارەی موسڵ روویان لەكوردستان كردوە.
نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا پاش روخانی شاری موسڵو زۆربوونی دەسەڵاتی هێزەكانی داعش لە پارێزگای نەینەواو چەندین بەشی عێراق، رایگەیاند: پشت به هیچ لایهنێك نابهستین و بهم نزیكانه موسڵ له دهست تیرۆریستان رزگار دهكهین".
مالیكی ئاماژهی بهوهشدا، كه ئهوهی له موسڵ روویداوه، پیلان و فیڵكردن بووه، وتیشی :" ئهو سهركرده سهربازییانهی كشاونهتهوه، دهبێت سزا بدرێن".
مالیكی هەروەها سوپاسی خەڵكی موسڵی كرد كە پێش بە تیرۆریستان دەگرن هەروەها سوپاسی هەوڵە نێودەوڵەتییەكانی كرد بۆ پشتگیركردنیان لە عێراق. ئەوەی جێگی باس بوو نوری مالیكی هیچ باسێكی لە كوردو كوردستان نەكرد كە لە ئێستادا تەنها هێزی پێشمگەرگەیە بەرەوڕووی داعش دەبێتەوەو نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارەی موسڵو ناوچەكانی دیكەش روویان لەكوردستان كردوە.
PM:03:49:11/06/2014