پەرلەمانی كوردستان 15-6 متمانە بە كابینەی نوێ دەدات
بڕیارە سبەینی (CV) وەزیرەكانو كارنامەكانیان بگاتە پەرلەمانی كوردستانو رۆژی یەكشەممەی داهاتووش متمانە بە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدەرێت.
لەمبارەیەوە سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، فەخرەدین قادر دەڵێت، بڕیارە سبەی پێنجشەممە سی ڤیی وەزیرەکان و کارنامەی حکوومەتمان بە دەست بگات و رۆژی یەکشەممەیش متمانە بە کابینەی هەشتەمی حکوومەت بدرێت.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، بەمالًپەری فەرمی پارتی وت: ئەگەر یەکشەممەی داھاتوویش متمانە بە حکوومەت نەدرا، ئەوا سێشەممەی داھاتوو دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و متمانە بە کابینەی نوێ دەدرێت.
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان زیاتر گوتی: سێشەممەی داھاتوو دواوادەیە کە بۆ سەرۆکی حکوومەتی راسپێردراو دانراوە.
روونیشی کردەوە، "ئەگەری زۆر ھەیە سبەی سی ڤی و کارنامەی حکوومەتمان بە دەست بگات و رۆژی یەکشەممەیش متمانە بە حکوومەت دەدرێت، چونکە یەکشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ھەیە و ئەگەر بە دەستمان بگات دەیخەینە کارنامەی کۆبوونەوە."
PM:06:04:11/06/2014