بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ناوجەرگەی بازاڕی شاری هەولێر تەقەیەکی زۆر لە چەند چێشتخانەیەکی سەروپێی دەکرێت و زەرەری گەورە لەو چێشتخانانە دەکەوێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێک دەچنە چیشتخانەیەکی سەروپێ دوای ئەوەی خاوەن چێشتخانەکە پێیان دەڵێت خواردن نەماوە، دەبێتە شەڕی دەستەویەخە لەنێوان ستافی چێشتخانەکەو ئەو کەسانەی کەهاتوون بۆ نانخواردن، پاش ماوەیەک ئەو کەسانە دەرۆن و دواتر بەچەکی کڵاشنکۆف و دەمانچەوە دەگەڕێنەوەو تەقەیەکی زۆر لە چێشتخانەکە دەکەن، لەو دەمەدا کەس لە چێشتخانەکە نەبووە.
لەو تەقەکردنەدا بەدەیان فیشەک بەر دووکان و جامخانەی دوکانەکە و کەلوپەلەکانیان کەوتووە.
تا ئێستا کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.