تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە نەکراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هیچ توشبویه‌كی نوێش داخڵی نه‌خۆشخانه‌ نه‌كراوه‌.


 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمشەو رایگه‌یاند " ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا یەك تووشبووی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و ٢٩ تووشبوش لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنادا ماون".


هەروەها لەو خشتەیەدا هاتووە " هیچ تووشبوویه‌ك داخلی نەخۆشخانەكراوه‌و و پێنج كەسیش چاكبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و یه‌ك تووشبوش لە ژێر ئامێری هەناسەداندان و ١٣ تووشبووش لەژێر چاودێری چڕدان".

 
ماوەی دوو هەفتەیە لەسەر ئاستی هەرێم بەگشتی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە دابەزیندایە.

 



PM:09:43:15/01/2021