کۆسرەت رەسوڵ پەیامێك بۆ هێزی پێشمەرگە بڵاودەكاتەوە

بەمەبەستی پاراستنی موڵکی گشتی و ناوی پیرۆزی پێشمەرگە، کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش کرد.
 
لەپەیامەكەدا هاتووە:

١- ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە مامەڵە بە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازییە جێماوەکانی سوپای عیراقەوە بکات.
٢- ھەر کەسێک مامەڵەی پێوە بکات لەبەرامبەر یاسا بەرپرسیار دەبێت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
٣- سەرجەم بازگەکانی حکومەتی ھەرێم ئاگاداربکەنەوە لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی ھەر کەلوپەل و ئۆتۆمبێلێکدا راستەوخۆ دەبێت رادەستی فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە بکرێت.
٤- لەناو شارەکاندا نابێت بە ھیچ شێوەیەک مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو کەلوپەل و ئۆتۆمبێلە سەربازییانەوە بکرێت.




PM:01:51:12/06/2014