پێشمەرگە: هەر شوێنێك بگرین بەهیچ شێوەیە ناكشێینەوە

هێزەكانی پێشمەرگە تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیان كۆنترۆڵكردووە و بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت "هەر شوێنێك بگرین ناكشێینەوە و هیچ پاشەكشێیەك لە بەرنامەماندا نییە".

لەمبارەیەوە عەمید هەڵگۆرد حیکمەت، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی "پاشەکشە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پلانماندا نییە و بە هیچ شێوەیەک ناکشێینەوە."

وتیشی"لە هەر شوێنێک کە پێشمەرگەی لێبێت و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بێت، ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵدەدەین."




PM:05:27:12/06/2014