لەخورماتو 5 كەس لە سەر شڕەخۆری دەستگیركران

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی هەریمی كوردستان رایگەیاند دوێنێ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم 5 كەسیان لەسەر شڕەخۆری دەستگیر‌و دەدرێنە دادگا كردوە.

سەرچاوەكە بە سپی میدیا راگەیاند: ئەو 5 كەسە بەوە تۆمەتبارن كە بارەگا سەربازییە چۆڵكراوەكانیان تاڵان كردوە‌و پێناسی ئەو 5 كەسەش كوردە.

سەرچاوەكەی حكومەتی هەرێم وتیشی: ئەو 5 كەسە گوازراونەتەوە بۆ سلێمانی‌و دادگایی دەكرێن.
جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە "هەر تاڵانییەك هەر كەسێك بیكات بەرامبەر بە دامودەزگانی هەرێم‌و بەغدا، دەگیریت و دەرێتە دادگا".




AM:11:51:13/06/2014