وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چونی هێزەكانی بۆ موسڵ ره‌تده‌كاته‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له چوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوشاری موسڵ ده‌كه‌ن.
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به نه‌وای راگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستیه‌وه كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ.
وتیشی: له ئێستادا پێشمه‌رگه ته‌نیا له‌و شوێنانه‌ی سوپای عێراق جێگیر ده‌بێت كه كه‌وتوونه ناو ناوچه دابڕاوه‌كان.
پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵه‌وه و له‌گه‌ڕه‌كی سه‌دامیه له‌شاری موسڵ شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و داعش له‌شاری موسڵ ده‌ستی پێكردوه.
PM:02:12:13/06/2014