لەسەعیدیە شەڕی داعش‌و سوات دەستی پێكرد

كەمێك پێش ئێستا لەناحیەی سەعدیە شەڕ لەنێوان چەكدارەكانی داعش‌و هێزكانی سوات دەستپی پێكرد‌و هێزەكانی پێشمەرگە‌و دژە تیرۆریش لەناوچەكە ئامادەی شەڕن.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا، هێزێكی زۆری سوات‌و سوپای عێراق بەچەندین جۆری چەكی قورس‌و تانك‌و زرێپۆش شەڕیان بەرامبەر بە چەكدارەكانی داعش دەستپێكردوە.

هاوكات هێزەكانی سوات داوایان لە هێزی پێشمەرگە‌و هێزی دژە تیرۆركردوە لەكاتی شكست یان لاوازبوونیان پێشمەرگە‌و دژە تیرۆر یامەرتیان بدەن. هەر بەم بۆنەوە هێزەكانی پێشمەرگە‌و دژە تیرۆر لە ناحیەكە لەحاڵەتی ئامادەباشیدان تا ئەگەر پێویست بكات چەكدارەكانی داعش دوور بخەنەوە.




PM:02:41:14/06/2014