"ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمدا نیە"
رۆژنامه‌یەكی ئه‌مەریكی لەزاری به‌رپرسێكی باڵای توركیا بڵاویكردەوە كە ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئابورییان ده‌وێت، ئه‌وا ئه‌نكه‌ره پێشوازی لێده‌كات.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی راپۆرتێكی به‌ناونیشانی "له نێو ئاڵۆزییه‌كاندا، هه‌رێم كه‌وتۆته سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ربه‌خۆیی" بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی سوپای عێراق هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌رجه‌م ناوچه كوردییه‌كانیان كۆنتڕۆڵكردوه، ئه‌وه‌ش هه‌رێمی خستۆته سه‌ر رێره‌وی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردیه‌كان و ته‌نانه‌ت بوون به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌ره‌ڕای بڕینی موچه له به‌غداوه، به‌ڵام هه‌رێم بۆرییه‌كی نه‌وتی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌و به داهاته‌كه‌ی شوێنی پاره‌كه‌ی به‌غداد ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی دابڕاوی ئارامی له‌نێوان ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و توركیا دروستكردووه.
به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌كه له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای توركیاوه بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌نكه‌ره نفوزی خۆی به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی خۆی رانه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و هه‌رێم كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابوری بكات، ئه‌وا توركیا پێشوازی لێده‌كات.
PM:07:45:14/06/2014