ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەك سەرباز و ئەفسەری كورد كە لە سوپای عێراقدابوون لە تكریت، چارەنووسیان نادیارە.
بەهۆی ئەو رەوشەی لە عێراق هاتووەتە ئاراوە، ماوەی سێ رۆژە ژمارەیەك سەرباز و پلەداری كورد لە ریزەكانی فیرقەی چواری سوپای عێراق لە شاری تكریت كە بەهۆی دروستبوونی شەڕەوە روویان لە هەرێم كردووە، لەئێستادا بێسەروشوێنن.
ماڵپەڕی باس نیوز لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردۆتەوە، كە كەسوكاری ئەو بێسەروشوێنانە داوایان لەلایەنە پەیوەندیدارەكانكردوە، چارەنووسی ئەو ئەفسەرانە بدۆزنەوە.