وێنە.. شەڕ لەنێوان هێزەكانی ئاسایش‌و "تیرۆریستان" لەهەڵەبجە روویدا

شەوی رابردوو هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بەهاكاری ئاسایشی شارەزور لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەك چەكداریان گەمارۆدا كە پاشان شەڕ‌و تێكهەڵچوون روویدا.

بە پێی هەواڵێ میدیاکانی یەکێتی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەمبارەیەوە رایگەیاند: لە رابردوودا زانیاری وردمان لەسەر ئەو گروپە تیرۆرستییە هەبووەو لەئێستادا هێزەكانمان بەرەنگاری ئەو تیرۆرستانە بوونەتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم راشیدەگەیەنێت، ئەو تیرۆرستانە لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە رووبەرووی هێزەكانمان بونەتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەپاراستنی سەروماڵیان.

وێنەی ئاسایشێك كە لەشەڕەكەی شەوی رابردوو برینداربوو.








AM:09:19:20/11/2016