نیۆرک تایمز: عێراق لەبەردەم هەڕەشەی پێش هەڵکردنی رەشەبا بەهێزەکەدایە

رۆژنامەی ناسراوی ئەمەریکی، نیۆرک تایمز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە عێراقییەکان بە گەشتی و بە دامەزراوە تەندروستییەکانیشیانەوە گرنگی بە خۆپاراستن لە کۆرۆنا نادەن، ئەو رۆژنامەیە وەسفی حاڵەتی عێراق دەکات، بە هەڕەشەی پێش هەڵکردنی رەشابەیە.

 
نیۆرک تایمز لە راپۆرتێکی مەیدانی لە عێراق و دواتر وەرگرتنی رای پسپۆرانی جیهانی پێشبینی هاتنی دۆخێکی تەندروستی خراپ لە عێڕاق دەکات.

 
رۆژنامەکە دەڵێت " هەرچەندە ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیەکی گشتی دابەزیووە لە ٣ هەزار حاڵەتەوە لە مانگی ١١ ی ساڵی پاردا بۆ ٨٠٠ حاڵەتی تووشبوون لەمساڵدا، بەڵام لە ئێستادا عێراقییەکان بەشێوەیەکی بە کۆمەڵ پشێلکاری رێنومایی و بڕیارە تەندروستییەکان دەکەن و زۆریان شۆخی بە ڤاریۆسەکە دەکەن، لە کاتێکدا زاناکان ئەمە رەتدەکەنەوە".

 
دکتۆر جاسب ئەلحجامی کە یەکێکە لە بەرپرسانی تەندروستی عێراق لە فەیسبووک نووسیوویەتی " خەڵکی عێراق گەیشتووینەتە خۆپارێزی بە کۆمەڵ"و سووریشە لەسەر رای خۆی، پسپۆرانی تەندروستی جیهانی مەترسی زۆریان لەم بۆچوونە هەیە، عەلی مقداد بەڕێوەبەری دەستپێشخەریەکانی تەندروستی لە زانکۆی واشنتۆن بە راشکاوی دەڵێت " ئەم دۆخەی عێراق دۆخی پێش هەڵکردنی رەشەبایە. شەپۆلێکی کۆرۆنا بۆ عێراق بەڕێوەیە ئەگەر بڕیاری دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و ڤاکسین لە خۆیان نەدەن".


ئەو پزیشکە دابەزینی رێژەی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کەشوهەوا زستانیە مامناوەندییەی لەو وڵاتە هەیە، بەڵام دۆخەکە وا نامێنێتەوە.

 
هەندێک پسپۆر پێشبینی دەکەن کە دۆخی کۆرۆنا لە عێراق سێ هێندەی ئێستا بەرزدەبێتەوە.( وەک رۆژنامەکە دەڵێت).

 



PM:12:52:31/01/2021