سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
چوار پەرلەمانتاری کورد داوا دەکەن حکومەتی هەرێم لەم ماوەیەدا بێدەنگ بێت
چوار پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکەن لە سەروبەندی گفتوگۆی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق و هەوڵدان بۆ سەپاندنی پشکی هەرێم، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن بێدەنگ بێت با زەرەر بۆ گفتوگۆکان دروست نەبێت.
ئەو چوار پەرلەمانتارە کوردە لە راگەیاندنێکدا بە ناونیشانی " سەرنجێکی پێویست" دەڵێن" ئێمە لە لیژنەی دارایی رۆژانە لە بەیانیەکی زوەوە تا شەوانێکی درەنگ لە کۆبونەوە بەردەوامین، زۆر برگە و مادەمان هەموارکردوە کە تیایدا بەرژەوەندیی و مافە دەستورییەکانی هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکانمان جێکردۆتەوە و بەردەوامیش لەگەڵ سەرۆکی کۆمار، کوتلە کوردستانیەکان و وەفدی هەرێم لەسەر خەتین بۆ ئەوەی موازەنە بە پشک و مافی هەرێمەوە تێپەرێت".
هەروەها دەشڵێن " نامانەوێ لە ئێستاوە دژایەتی و حەساسییەت بۆ هیچ برگەیەک دروست بکەین و لە ئیعلامەوە کوتلەکانیی تر بیبیستن و بکەونە دژایەتی، چونکە چەندین کوتلە و پەرلەمانتار هەن بە ئاشکرا نایانەوێ موازەنە تێپەربێت، لێرەوە جێگەی سەرنجە کە هەن ئاگادارییەکی ئەوتۆیان سەبارەت بە گفتوگۆکان نیە کەچی لەسەر وردەکاری ئەوتۆ لێدوان ئەدەن کە کێشە بۆ گفتۆگۆکانیی ئێمە دروست دەکا".
ئەو چوار پەرلەمانتارە بە راشکاوی دەڵێن " بەشێکی تایبەتی ئەو سەرنجەمان پەیوەستە بە لێدوان و راگەیاندراوەکانیی حکومەتی هەرێم کە پێویستە لانیکەم تا پەسەندکرنی موازەنە دوربکەونەوە لە لێدوانیی نەگونجاو و ناشایستە کە ببێتە گرفت بۆ ئێمە".
ئەو پەرلەمانتارەی ئەو راگەیاندنەیان بڵاوکردۆتەوە هەریەک لە هۆشیار عەبدوڵا، ئەحمەد حاجی ڕەشید،
جەمال کۆچەر، شیروان میرزان.
PM:10:56:03/02/2021
بنکەیەکی تایبەت بە پاراستنی گەشتیار لە رووبارەکان دەکرێتەوە
بانکی نێودەوڵەتی: ساڵی ٢٠٢٧ دۆخی ئابوری عێراق دەگاتە نزمترین ئاست
پاپ تیایو وەڵامێکی توندی ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی دەداتەوە: نوێژ لەسەرووی هەموو شتێکە
کات و شوێنی مەراسیمی ماڵئاواییکردن لە عەلی خامنەیی دیاریکرا
"ئهو زهوییانهی بڕیاربوو بدرێن به مامۆستا و فهرمانبهرانی سلێمانی، دهسهڵاتداران دهیانفرۆشن"
هێڵەکانی ئینتەرنێت لەهەرێمی کوردستان دەبڕدرێت
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media