لە خۆپیشاندانەکانی ناسریەدا ٥ کوژراو ٣١٤ برینداری لێکەوتۆتەوە

هەفتەیەکە لە شاری ناسریە خۆپیشاندانە و داوای دەستگیرکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران دەکرێت، ئەمڕۆ هەینی رووبەڕووبوونەوەیەکی خوێناوی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا روویداو قوربانی لەهەردوولا کەوتەوە، تا ئێستا ٥ خۆپیشاندەر کوژران و ٣١٤ خۆپیشاندەرو هێزی لەو هەفتەیدا بریندار بوون.
 


لەنێو ئەو بریندارانەدا بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان ٧٧ خۆپیشاندەرو  ١٤٧ برینداریان لە هێزە ئەمنیەکان و ٩٠ بریندار خەڵکی بێ لایەنن. 

 
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی لە راگەیاندنێکدا ئاشکرا کرد کە برینداربوونی ئەو ژمارە زۆرەی خۆپێشاندەران و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە ناسرییە، بەهۆی بەکارهێنانی فیشەکی راستەقینە و گازی فرمێسکڕێژو بەرد و چەقۆ و هاوشێوەکانی".

 
خۆپیشاندەران داوای گۆڕینی پارێزگار و سەرجەم ستافی پاریزگاکە دەکەن، جگە لە دەستگیکردنی بکوژانی خۆپیشاندەران.

 
 لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا باڵەخانەی ئیدارەی پارێزگای زیقار سووتاوە و رێگای سەرەکییەکان و پردەکانی لە رێگەی سووتاندنی تایەوە هاتوچۆی تێدا قەدەغەکراوە. 

 



PM:10:32:26/02/2021