له‌هه‌موو مزگه‌وته‌کانی قه‌زای حه‌ویجه به‌شارو شارۆچکه‌کانی ئه‌و قه‌زایه‌وه ئه‌مرۆ یه‌ک وتاری هه‌ینی خوێندراوه‌ته‌وه که ئه‌ویش وتاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به‌داعشه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ژیان له قه‌زای حه‌ویجه به‌هۆی ده‌سه‌لآتی داعشه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت بووه. له‌لایه‌که‌وه ده‌سه‌لآتی داعش رۆژ به‌رۆژ فشار زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر هاولآتیان، له‌لایه‌کی تره‌وه خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌ره‌و کزی ده‌ڕوات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، ئه‌مرۆ له وتاری نوێژی هه‌ینیدا له‌سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌کانی قه‌زاکه یه‌ک وتار خوێندراونه‌ته‌وه‌و، له وتاره‌که‌شدا جگه له‌هه‌ڵدان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام و سه‌رکه‌وتنه‌کانی له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ( سووپاکه‌ی مالكی )، هاوکات باسیان لهدهسهلآتی خۆیان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه کۆمه‌لآیه‌تییه‌کان کردووه، له‌نێویاندا باسیان له سزادانی ئه‌و که‌سانه کردووه که دزی ده‌که‌ن له وتاره‌که‌دا باسیان له‌وه کردووه که‌هه‌ر که‌س دزی بکات ده‌ستی ده‌بڕن.
داعش له‌و ناوچانه له‌رێگای ترس و تۆقاندنه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لآتی خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌مه له‌کاتێکدا که رۆژ به‌رۆژ کێشه‌ی هاولآتیان روو له‌زۆری ده‌کات و که‌می کاره‌باو ئاو‌و خزمه‌تگوزاری له په‌ره‌سه‌ندندایه‌و رێگا‌و بان و هاتوچؤ زۆر زه‌حمه‌ته‌و که‌می سوته‌مه‌نیش ته‌نگی به ناوچه‌که هه‌ڵچنیوه.