ڕۆژنامەی فەرمی عێراق ( سەباح )رایگەیاند، لە ئێستادا لەناو پەرلەمانی عێراق تاوتوێی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت.
هەوڵەکەی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات رێککەوتنی تایبەت بە پشکی هەرێم و رادەستکردنی نەوت دەنگی لەسەر درا.
ئەوە لە کاتێکدایە حکومەت و بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی بەرزکردنەوەو دابەزاندنی نرخی دۆلار بەدەسەڵاتی خۆیان دەزانن، بەڵام هەندێک فراکسیۆن پەرلەمانی وەک پڕوپاگەندەی راگەیاندنی هەڵبژاردن ئەم بابەتەیان کردۆتەوە پرسێکی نێو پەرلەمان.