وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا جۆن كیری گەیشتە بەغداو پلانو بۆچوونی وڵاتەكەشی بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش دەگەیەنێتە بەرپرسانو دەڵێت "نابێت هیچ لایەك پەراوێز بخرێت".
بڕیارە كیری گفتوگۆ لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانو لێپرسراوانی تری حكومەتی عێراق بكات سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنە سیاسیو ئەمنییەكان.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەداوە "ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەیەوێت عێراقییەكان سەركردایەتییەكیان هەبێت كە كەس پەراوێز نەخات تا بتوانێت ئەو هەڵمەتە كۆنترۆڵ بكات كە داعش سەركرایەتی دەكات".