وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە پێنج هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٢٨٧ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٥٦١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ٩١٤ كەس و لەوانە ١٥ هەزار و ٨٣٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٨ هەزار و ١٦٧ كەسیان چاكبونەتەوە.