ئەمشەو له ناوچه‌ی كازمیهی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ته‌قینه‌وه روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە خواردنگەیەکی باب ئهلموڕاد له ناوچه‌ی كازمییهت بەغدای پایتەختی عێراق بوتڵێك غاز ته‌قییه‌وه، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ كەسی دیكەیش بریندار بوون و زیانێكی ماددی زۆر بەر چێشتخانەكە و دەوروبەری كەوتووە.
تائێستاش هۆكاری ته‌قینەوەی ئه‌و بتڵه غازه نه‌زانراوه و هێزە ئەمنییەکان لێكۆڵینه‌وه‌یان له هۆكاری ڕووداوەکە ده‌ستپێكردووە.