نوجیفی بۆبەرپرسێكی عێراقی
جلی ژنانە پەیداكەن بۆ ئەفسەرەكانی مالیكی تا لەموسڵ رابكەن

پارێزگاری موسڵ، ئەسیل نوجێفی لەئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك كۆمەڵێك گفتوگۆی داناوە هی كاتی شكستی سوپای عێراق لەموسڵ‌و قسەكردنی ئەو لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدڕاڵی.

لەو نوسینانەی نوجێفیدا چەند گفتوگۆیەكی تێیدایە كە ئەسیل نوجێفی داوا لە عەدنان ئەسەدی وەكیل وەزیری ناوخۆی حكومەتەكەی مالیكی دەكات كە داوابكەن لەهێزی پێشمەرگە تا یارمەتییان بدات لە شكاندنی داعش دا.

لەو گفتوگۆیەدا پاش ئەوەی هەردوو بەری موسڵ راست‌و چەپی دەگیرێت، ئینجا عەدنان ئەسەدی وەڵامی نوجێفی دەداتەوە دەڵێت بە یەكێك لەبەرپرسە سەربازییەكان و ناوی قەنبەر‌و لە موسڵ دەبێت، پەیوەندی بكات بە هەرێمەوە تا پێشمەرگە بنێرن، هەرێمیش دەڵێن دەبێت مالیكی خۆی پەیوەندی بە بارزانییەوە بكات.

لەدوا بڕگەی نوسینەكەی ئەسیل نوجێفیدا كە موسڵ بە تەواوی كۆنترۆڵ كراوە، قسەیەك لەگەڵ فاروق ئەعرەجی، بەرپرسی نوسینگەی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكات، نوجێفی پێی دەڵێت جلی ژێرەوەی ژنان پەیدا بكەن بۆ ئەفسەرەكانی نوری مالیكی تا لەبەری بكەن‌و هەڵبێن.




PM:05:32:26/06/2014