فه‌تلاوی داواكارە سه‌رۆك كۆمار‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌ره‌ب بن
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سەر بە ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، پێویسته رووكاری عێراق عه‌ره‌بی بێت و بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ عه‌ره‌ب بن.
حه‌نان فه‌تلاوی، پەرلەمانتاری لیستی دەوڵەتی یاسا، بە كه‌ناڵی سۆمه‌رییەی راگەیاند: "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه سیمای عێراق عه‌ره‌بی بێت".
وتیشی: "داوا له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌م، كه له حكومه‌تی بنكه فراوانی نیشتیمانی به‌شدار ده‌بن، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌نه‌وه، سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌ره‌ب بن، یان لانیكه‌م یه‌كێكیان عه‌ره‌ب بێت".
هه‌روه‌ها وتی: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌و دوو پۆسته پشكی برایانی كورد بووه، به جۆرێك وایلێهاتووه رووكاری عێراق ببێته كوردی".
PM:03:49:28/06/2014