کازمی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، لەوانە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبای پەسەند کرد.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی بڕیاریداوە بە پێکهێنانی شانەیەکی قەیرانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشوری عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە" سەرۆک وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای پەسەند کردوە، هەروەها داوای كردووە سزایەكیشی بەناونیشانی سەرنج ڕاكێشان ئاڕاستە بكرێت بەهۆی ئەوەی وەك پێویست ئەركە كارگێڕیەكەی بەجێ نەهێناوە". 

نووسینگەکە راشیگەیاندووە" کازمی بڕیاریشیداوە رێوشوێن بەرامبەر چەند لێپرسراوێکی تری وەزارەتی کارەبا دەربکات و بە تۆمەتی کەمتەرخەمی لە بەجێگەیاندنی کارەکانیان".


PM:10:18:02/07/2021