کازمی بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی مۆزەخانەی عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدوای گەڕانەوەی لە ئەمەریكا، ئەمڕۆ فەرمانیكرد بەبۆنەی گێڕانەوەی ١٧ هەزار پارچەی شوێنەواریی دێرینەوە مۆزەخانەی عێراق بەڕووی جەماوەردا بكرێتەوە.  

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا كەمێك پێش ئێستا نووسیویەتی" لەگەڵ گێڕانەوەی ١٧ هەزار پارچەی شوێنەواریی عێراقی لەگەڵ ئەو شاندەی سەردانێكی سەركەوتووانەی بۆ واشنتۆن دوێنێ كۆتایی پێهێنا، فەرمانمانكرد بە سەرلەنوێ كردنەوەی مۆزەخانەی عێراق بەڕووی جەماوەر و توێژەراندا".  

لەبارەی هۆكاری بڕیارەكەشەوە كازمی باس لەوە دەکات، لەپێناو ئەوەی ببێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ ئیلهام وەرگرتن لە بەها شارستانییە دێرینەكان و شوناسی نیشتمانی ڕەسەنمان و رۆشنبیركردنی نەوەكانمان بەو زانست و رۆشنبیرییەی كە لەسەر ئەم خاكە پێشكەشكراوە.  



PM:06:07:30/07/2021