ماوەی تۆمارکردنی ناوی کارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن درێژکرایەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عیراق، ماوەی تۆمارکردنی ناوی کارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردنی بۆ حەوت رۆژ درێژكردەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتی پێشکەشکردنی داوا بۆ کارکردن وەک کارمەندی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دریژکرایەوە لە ٢ی ٨ی ٢٠٢١وە تاوەکو حەوت رۆژی دیکە".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارمەندان دەتوانن لەم لینکەوە (www.ihec.iq) داواکاری پێشکەش بکەن.

بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.



PM:06:12:01/08/2021