دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەندرا

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەشت هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ٨٣٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و نۆ هەزار و ٢٤٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٧٨٤ هەزار و ٥٩٤ كەس و لەوانە ١٩ هەزار و ٧٤٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٢٩٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:05:16/08/2021