دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق ڕاگەیەندرا

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەشت هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەشت هەزارو ١٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٧٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەشت هەزار و ٧٦٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٨٠٩ هەزار و ٣٧٦ كەس و لەوانە ١٩ هەزار و ٩٥٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٦٣٢ هەزار و ٣٤٦ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:20:19/08/2021