تەندروستی عێراق دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە  شەش هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٧٨٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەشت هەزار و ١٩٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٨٨١ هەزار و ٢١٣ كەس و لەوانە ٢٠ هەزار و ٧٦٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٧٥٠ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:24:30/08/2021