تەندروستی عێراق دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە  شەش هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٩٣٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزار و ١٤٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٨٨٨ هەزار و ١٥٠ كەس و لەوانە ٢٠ هەزار و ٨٣٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٣٤ هەزار و ٨٩٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:31:31/08/2021