تەندروستی عێراق دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە پێنج هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو پێنج هەزارو ٦٥٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٦٢ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و حەوت هەزار و ٤٨٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٢٢ هەزار و ٩٤٢ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ١٦٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٧٧٩ هەزار و ١٧٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:05:02:06/09/2021