هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه ئه‌مشه‌ویش شکستی خوراد له دانانی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و مالکیش ده‌ڵێت" هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران نابم".
له‌به‌یانێکدا که ئه‌مشه‌و 4 ته‌موز له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه ده‌رچوو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ئه‌مشه‌و له‌نوسینگه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رکرده‌کانی هاوپه‌یمانی کۆبوونه‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی دۆسیه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می په‌رله‌مان هه‌ڵسه‌نگێندراو ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که ده‌رچوونی به‌یانه‌که‌ی مالکی هێنده‌ی تر بارودۆخه‌که ئاڵۆز ده‌کات و پێکهێنانی حکومه‌ت و یه‌کخستنه‌وه‌ی وڵات زۆر قورس ده‌کات.
ئه‌م به‌یانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی چه‌ند ساتێک دوای به‌یانه‌که‌ی مالکی دێت و، ئه‌مه دووه‌م کۆبوونه‌وه‌یه که هاوپه‌یمانی نیشتمانی ناتوانێت ناوێک بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران دیاری بکات.
ئه‌مشه‌و له‌به‌یانێکدا جارێکی تر مالکی دووپاتی کرده‌وه که "هه‌رگیز" ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران نابێت. ئه‌م پێداگرتنه‌ی مالکی له‌لایه‌ن سونه‌و کورد‌و هه‌ندێک ناوه‌ندی سه‌ره‌کی شیعه‌وه ره‌تده‌کرێته‌وه.