تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ١٣٩ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٣٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٦٥٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٩٣ هەزار و ٦٦٧ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ١١٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٩٦ هەزار و ٧١ كەسیان چاكبونەتەوە.