ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی " خه‌لیفه‌ی" داعش له‌و وتاره‌ی که رۆژی 4ی ته‌موز له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسڵ به‌جل و به‌رگی ره‌شه‌وه خوێندیه‌وه، شاره‌زایه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌بوبه‌کر بڵێت " من قوره‌یشی هاشمییم".
رۆژنامه‌نووسی شاره‌زا له‌بواری مێژووی ئاینی ئیسلامی یاسین ته‌ها ده‌ڵێت " ئه‌م سه‌رتاپا خۆ ره‌شپۆشكردنه كه ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی "خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" كردوییه‌تی له‌وتاری هه‌ینی مزگه‌وتی موسڵ هێماو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یه كه قوره‌یشی هاشمییه"و ده‌یه‌وێت بڵێت "ده‌چمه‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)".
یاسین ته‌ها له‌تۆڕی کۆمه‌لآیه‌تی فه‌یس بووک ده‌ڵێت ئه‌و جله‌ی ئه‌بوبه‌کرد پۆشیویه‌تی" هه‌مان ئه‌و ره‌نگه‌یه ئایه‌توڵڵا سه‌یده‌كانی شیعه ئه‌یپۆشن و، ئه‌وانه‌شیان که مێزه‌ریان سپییه و به "حجة الإسلام" يش بانگ ده‌كرێن له‌بری سه‌ماحه‌تی سه‌ید، خۆیان به‌نه‌وه‌ی ئالوبه‌یت نا‌زانن ".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت "خه‌لیفه برایم" به‌و جله ره‌شه‌ی "نه‌ك هه‌ر له شه‌ڕی چه‌كداریدایه له‌گه‌ڵ شیعه‌کان، به‌ڵكه له‌شه‌ڕی كلتوریشدایه له‌گه‌ڵیان". ئه‌و شؤر ده‌بێته‌وه بۆ مێژووی ئیسلام و ده‌ڵێت" به‌سه‌رهاتی ئه‌م پیاوه له‌هی سه‌رۆكی خه‌واریجی الأزارقه (قطری بن الفجاءة) ی زمان پاراوو ئازا ئه‌چێت كه 13 ساڵ به‌یاخیبوویی به خه‌لیفه بانگ ده‌كراو ئه‌و نازناوه‌ی له‌عێراق هه‌ڵگرتبوو تا له ساڵی 697 ز سوپای حه‌جاجی سه‌قه‌فی له طبرستان كوشتیان".