عێراق.. دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنا ڕاگەیەندرا

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٢٥٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٣٨٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٨٦٩ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ٢٢١ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٤١١ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:19:29/09/2021