تەندروستی عێراق دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو دوو هەزارو ٤٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و سێ هەزار و ٤٩٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و سێ هەزار و ٣٠٣ كەس و لەوانە ٢٢ هەزار و ٢٦٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩١٠ هەزار و ٩٠٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:04:19:30/09/2021