سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت" ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییەی کە سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج، دەستدرێژییەکی مەترسیدارە و قبوڵی ناکەین وڵات پەلکێشی پشێوی و کودەتا بکرێت".
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق لەبارەى هێرشەکەی سەر ماڵى سەرۆک وەزیرانى عێراق کە بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامدرا پەیامێکى لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هێرشە دوژمنکاریە تیرۆرستییەی کە سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج تێپەڕیەکی ترسناک و تاوانێکی قێزەونە لە دژی عێراق، ئەمەش پێویستی بە هاوهەڵوێستیە بۆ روبەڕوبونەوەی شەڕخواز و تاوانکاران، ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی ئەم نیشتیمانە و ئارامی گەل بگەیەنێت".
بەرهەم ساڵح جەخیکردەوە: ناکرێت ڕێگە بدرێت عێراق بەرەو ئاژاوە و هەڵگەڕانەوە بەسەر سیستمی دەستوری بدرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوزی بەغداد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی بریندار بوون.