وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق زانیاری لەبارەى هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆك وەزیران لە ڕێی سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجام دراوە".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە و ماڵەکەی کراوتە ئامانج".
دەشڵێت" هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی چەند پاسەوانێک و لە ئێستادا لە ژێر چارەسەری تەندروستییدان".
باسی لەوەشکردووە: لێکۆڵینەوەیەکی فراوان لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و هەموو تواناكان دەخرێنەگەڕ بۆ گەیشتن بە تاوانكارەكان و ئەو لایەنەی لە پشت ڕووداوەكەوە بوون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختیشیكردەوە: ئەو پەلامارە بە ئامانجگرتنی دەوڵەتی عێراق و هەموو عێراقییەكانە، چونكە كازمی نوێنەرایەتی گەل دەكات.