که‌سی دووه‌می ناو حیزبی به‌عس که له‌دوای رووخانی رژێمه‌که‌شیانه‌وه ماوه‌و دژی حکومه‌تی به‌غدایه له وتارێکی ده‌نگیدا که دوێنێ 12 ی ته‌موز بڵاوکرایه‌وه وه‌سفی داعش و رێکخراوی قاعیده ده‌کات، هاوکاتیش ده‌ڵێت" شه‌ڕی به‌غدا زۆر نزیکه".
عیزه‌ت ئیبراهیم دوری، له نوێترین په‌یامی ده‌نگیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نزیك له حزبی به‌عس بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات شۆڕشه‌و خه‌ڵكی عێراق راپه‌ڕینی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ده‌ستپێکردووه.
عیزه‌ت ئیبراهیم دوری، که له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌واڵی کوژرانی کورێکی له‌ده‌وری سامه‌ڕا بڵاوکرایه‌وه، له‌و تۆماره ده‌نگییه‌دا که‌سه‌ره‌تا پێشه‌کیه‌کی هه‌یه و له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه دواتر ئه‌م پێشکه‌ش ده‌کات، هانی خه‌ڵكی عێراق و سه‌رۆك هۆزه‌كان و چه‌كدارانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و چه‌كدارانی هێزه سونییه‌كان ده‌دات بۆ شۆڕش.
دوری باس له‌وه ده‌کات که نیوه‌ی عێڕاق له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تدایه، تۆمه‌تبارکردنی چه‌کدارانیش به " تیرۆر" ره‌تده‌کاته‌وه.
دوری که له‌دایکبوونی 1942 ه جگه له‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی میلیشاکانی به‌عس ده‌کات، چه‌کداره‌کانی نه‌قشبه‌ندیش ده‌بات به‌رێوه که په‌یوه‌ندییه‌کی مێژووی له‌گه‌ڵیان هه‌یه.