بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووی وەک پشووی فەرمی دیاریکرد.
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ رۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق بکرێت بە پشووی فەرمی، هاوکات ڕۆژی ٣ی کانوونی دووەم دەوامی ئاسایی دەست پێدەكاتەوە.
لە هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم تا ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پشووی فەرمی دەبێت، واتە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەوامی ئاسای دەستپێدەكاتەوە.