ئەو پسپۆرە سەربازە ئەمەریکیانەی کە هێنراونەتە عێراقەوە وەسفی دۆخی سووپای عێراق " بەگەڕە لاوژێ " ناوزەد دەکەن.
لە راپۆرتێک‌دا کە لەرۆژنامەی (شرق الاوسگ) بڵاوکراوەتەوە راوێژکارە ئەمەریکیەکان کە هاتوونەتە عێراق بۆ یارمەتیدانی سووپای عێراق ئەوە ئاشکرا دەکەن کەیەکەکانی سووپای عێراق لەلایەن دەستی دەرەکییەوە بەزێنراوە، ئەو بەزاندنەش لەلایەن سوونە توندرەوەکان و ئەو شیعانەوەیە کە ئێران پشتگیریان دەکات.
بەپێی راپۆرتەکە هەر بەرپرسێکی ئەمریکی لەناو ئەم سووپایەدا کاربکات و یارمەتیان بدات، ئەوا ژیانی خۆی دەکەوێتە مەترسیەوە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوە كه سوپای عیراق به‌زۆری پشت به میلیشیا شیعه‌كان ده‌به‌ستێت كه زۆربه‌یان له ئێران مه‌شقیان پێده‌كریت.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌سانێكی له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌فا بۆ حزب دامه‌زراندووه له سوپاكه‌یدا نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموون و توانای سه‌ربازی.
ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه سوپای عیراق توانای به‌رگریكردن له به‌غدای هه‌یه، به‌ڵام ناتوانێت كۆنتڕۆڵی هه‌موو ئه‌و شاره بكات، به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر هێرشێكی گه‌وره‌دا.
بڕیار وایه ئه‌و راپۆرته‌ی راوێژكاره سه‌ربازیه‌كان كه 120 لاپه‌ڕه له‌خۆده‌گرێت بگه‌یه‌نرێته ده‌ستی جه‌نه‌ڕاڵ (لۆید جه‌ی ئۆستن) فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه چاوی پێدا ده‌خشێنێته‌وه و ده‌ینێرێت بۆ چه‌ك هه‌گلزی، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی.
مانگی رابردوو ئه‌مریكا بڕیاریدا 200 راوێژكاری سه‌ربازی بۆ عیراق بنێرێت تا ئامۆژگاری سه‌ربازی پێشكه‌شی سوپای ئه‌و وڵاته بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان به‌سه‌ر موسڵ و تكریت و چه‌ند شارێكی دیكه‌دا گرت.