تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٢٥٣) كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٢٥٣) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٩٤٥) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣١٦ هەزار و ٤٤ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ١٢٩ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ٤٠٨ كەسیان چاكبونەتەوە.