سەدر لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر خاکی عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

موقتەدا سەدر لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر عێراق  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "قبوڵی ناكەین دەستدرێژی بكرێتەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق".

لەتویتێكدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر  پەیامێکی بڵاو کردەوە و نوسیویەتی، "توركیای دراوسێ بەناحەق و بێ پاساو خاكی عێراقی تۆپباران كردووە، دەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراق هەماهەنگی رێكبخرێت بۆ كۆتایی هێنان بەو هەڕەشەیە، دەشڵێت ئەگەر ئەم كارەی توركیا دووبارە بكرێتەوە بێدەنگ نابین، قبوڵی ناكەین دەستدرێژی بكرێتەسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەروەك چۆن قبوڵیشی ناكەین لە خاكی عێراقەوە دەستدرێژی بكرێتە سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێی و دۆست.

سەدرباسی لەوەشکرد،  پەیوەندی هاوبەش و هاوسەنگمان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ بەهێز دەكەین، مامەڵەشمان لەڕوی دیپلۆماسی و ئەمنییەوە هاوشێوە لەگەڵ وڵاتان دەبێت.



AM:10:13:19/04/2022